Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - West 07

August 10, 2020

“لە تەمەنی شەش ساڵیمەوە دەستم بە هەڵپەرکێ کردووە، لە منداڵیدا هاوکاری باوکمم دەکرد کاتێک ئەندامبوو لە گروپێکی هەڵپەرکێدا، کاتێک سەرەتا دەستمانپێکرد تەنها پێنج کەس بووین لە سەنتەری ڕۆشنبیری عەفرین. لە هەموو ئاهەنگ و بۆنە نەتەوەییەکاندا بەشداریمان دەکرد، کاتێک بەشداری جەژنی نەورۆزمان دەکرد زۆر دڵخۆشدەبووم، هەستمدەکرد ئێمە جەنگاوەری پاراستنی کلتوری خۆمانین دژی حیزبی بەعسی سوریا. زۆر ئارەزووی هەڵپەرکێی فۆلکلۆریم دەکرد و سەرجەم هەڵپەرکێی ناوچە کوردییەکان فێرببووم و لە تەمەنی چواردە ساڵیدا بووم بە ڕاهێنەری هەڵپەڕکێ. یەکێک لەو ڕووداوانەی زۆر لەلام یادەوەریەکی خۆشە ئەوەبوو کاتێک تەمەنم دوازدە ساڵان بوو، گروپێکی هەڵپەرکێ هەبوون ئەندامی خوار هەژدە ساڵانیان وەرنەدەگرت، بەڵام من بەشداریم کرد لەگەڵیاندا و پلەی یەکەمم بەدەستهێنا’.