Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 25

August 11, 2020

“وامدەزانی کاتێک منداڵەکانم پێدەگەن و خێزان پێکدێنن، هیچ نەبێت هەر لەم شارەدا دوور و نزیک لام دەبن. کوڕەکانم و بوکەکانم لێمکۆدەبنەوە و ساتێک بەتەنها نابم و خێزانێکی گەورەتر پێکدێنم و گەرموگوڕییەک لەم ژیانەمدا دەبێت، پاڵی لێدەدەمەوە و دەحەسێمەوە. ئێستا هەرکامێکیان لە وڵاتێک و سوچێکی ئەم دنیا پان و بەرینەدان و منیش بەتەنها دەژیم. هەموو بیرەوەرییەکی پێکەوەبوونمان دەگەڕێتەوە بۆ لاپەڕەی ئەلبوم و وێنە کۆنەکان. بەڵام شوکری خوا دەکەم و ناڕازی نیم کە سەلامەتن و ژیانیان باشە و لێم دەپرسن”.