Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 100

August 11, 2020

“بیرمە کە زۆر منداڵبووم، لەڕووم نەدەهات تێکەڵی منداڵانی تر ببم، چونکە پێیان دەوتم کوڕە چاو تاکەوتاکەکە! تەنانەت گەشتبووە ئەوەی کە واملێهاتبوو قوتابخانەش تەرک بکەم لەتاو پرسیارە دووبارەکانی هاوپۆلەکان و مامۆستاکانم. بەڵام کە گەورەتر بووم و کەسانیترم بینی وەک خۆم ئینجا ئەو قەناعەتەم بۆدروستبوو کە تەنیا من وانیم. کێشەی بینینم نیە، تەنیا ئەوە ناخۆشە کە کەسێک یەکەمجار سەیرم دەکات زۆر لەچاوم ڕادەمێنێ، ئەوەش تۆزێک بێزارم دەکات. بۆیە چەند جارێک بڕیاری ئەوەمداوە کە عەدەسە بەکاربهێنم بۆئەوەی ئاسایی بێتەوە لای خەڵک. بەڵام کە هەندێک کەس دەبینم پێمدەڵێن ماشەڵا زۆر جوان و تایبەتە، پەشیمان دەبمەوە دەڵێم با هەر وەک خۆی بێت”.