Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - North 08

August 13, 2020

“نازانم تەمەنم چەندە، منداڵەکانم دەڵێن سەدوچواردە ساڵم. لەوکاتەی لەدایکبووم تاکو ئێستا ناسنامەم نیە، بۆیە نازانم چەند ساڵ تەمەنمە. زۆر شت هەن کە لەیادمچونەتەوە، شتەکان وەک خەون و خەیاڵ دێنە بەرچاوم. ئەوەندەم بیرە کە ئەم کۆڵان و شەقامانە بوونیان نەبوو، بەڵام ئێستا هەمووی بووە بە ماڵ و جێگەی کار، هیچ شتێک وەک خۆی نەماوە، هەموویان گۆڕاون. هەروەک چۆن شێوە و لەشی ئێمەش گۆڕاوە. جاران بە گورجی دەهاتم و دەچووم، بەڵام ئێستا نە دەتوانم هەستم، نە دەتوانم دانیشم، تەنانەت ناتوانم دەستەکانم بەرزبکەمەوە. هەتاکو ئێواران لێرە دەمێنمەوە، دەبینم چۆن ژیان و تەمەنم وەک فیلمێک بە بەرچاومدا تێدەپەڕێت. ژیان هێندەی جوانییەکەی سەختە. پێویستە مرۆڤ بە جۆرێک بژی کە نرخ و بەهای ژیانی خۆی بزانێت”.