Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 102

August 13, 2020

“تەمەنم بیستویەک ساڵە، خوێندکاری کۆلێژی ئەندازیاری تەلارسازیم لە زانکۆی ئەمەریکی دهۆک. جگە لە خوێندنەکەم، زۆر ئارەزووی هونەر، ئەندازە، دەسپێشخەری کار، کاری پرنتی سێ دووری دەکەم. زۆر ئارەزووی ئەوە دەکەم شتەکان لە سفرەوە دەستپێبکەم و خۆم لە هیچەوە بۆ هەمووشت بنیادیان بنێم. لە ساڵی ٢٠١٨ دا لەگەڵ دوو چالاکوانی دیکە، دامەزرێنەری ڕێکخراوی گانس مۆر بووم بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجان و هاندانیان. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژێردراوی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندی پارێزگاری خوێندکاران بووم لە زانکۆ. دواتر بیرم لە دامەزراندنی کۆمپانیایەک کردەوە، هەربۆیە کۆمپانیای قودم دامەزراند بۆ کاری دیزاین و خزمەتگوزاری پرێنتکردن لە بواری کلتوری جلوبەرگ و فاشن، بۆ ئەوەی ئەو بوارە بازرگانییە هەنگاوێک پێشبخەم. هەرگیز ڕێگا ئاسانەکەم نەگرتۆتە بەر، بەردەوام چێژم لە دروستکردن و بنیادنان بینیوە، چێژی بنیادنان لە سفرەوە، ئەو چێژەی شتێک دروستدەکەیت و دەیگەیەنیتە لوتکە”.