Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 103

August 14, 2020

“بۆ یەک چرکەش چیە نەچومەتە بەر خوێندن، لەو کاتەوەی چاوم هەڵهێناوە هەر خەریکی مەڕداری و شوانیم لەم دەشتە چۆڵەدا. ژیان لای من زۆر دووبارەیە، بۆ من هەموو ڕۆژەکان وەک یەکن. زۆر جار بیر دەکەمەوە هیچ کەسێک بەقەت من سوودی لە تەکنەلۆجیای مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا وەرنەگرتووە، ئێستا ئەوەی دڵنەوایی من دەداتەوە تەنها مۆبایلەکەمە. خوا خێری براکانم بنوسێت فێری بەکارهێنانی ئینتەرنێتیان کردووم. نازانم هیچ شتێک بخوێنمەوە، تەنیا بەڕەنگ بەرنامەکان دەناسمەوە، بۆیە بەردەوام لەناو بەرنامە ڕەشەکە سەیری ڤیدیۆی کۆمیدی تیکتۆک دەکەم. هەر کاتێکیش جەوم نەبێ، دەچمە ناو یوتوب و گوێ لە بەندەکانی ئامانج یاخی دەگرم، زۆر ئارامم دەکاتەوه”.