Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 26

August 14, 2020

“هەر وڵاتێک بە پێی دابونەریتی خۆیان بۆنەی سەری ساڵ دەگێڕن و هەر کەسێک بە شێوازێک بەڕێوەیدەبات. بەڵام بەڕای من ساڵی نوێ بۆ هەر مرۆڤێک ڕۆژی لەدایکبوونی خۆیەتی، چونکە ئەو ڕۆژە دەسپێکی ساڵێکی تازەیە لە تەمەنی ئەو. واتە ساڵێک بۆ تەمەن و ئەزموونی ژیانی ئەو زیاد دەبێت و ڕۆژێکی گرنگە. دیارە کەس بە دەستی خۆی نییە لە چ ڕۆژێک دا لە دایک دەبێت، بەڵام ئەوەی کە فرسەتێکی کورتت پێدەدرێت لە دونیادا بژیت، فرسەتێکی شیرینە. ئەم ڕۆژانە کە ڕۆژی لەدایکبوونی منبوو، یەکێک لە خۆشترین بۆنەکانی تەمەنم بوو، نازانم چۆن بڵێم کە چەند دڵم خۆشە”.