Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 104

August 15, 2020

“کە زانکۆم تەواوکرد، هیچ حەزم بە کاری مامۆستایەتی نەبوو. بەڵام ڕۆژگار وایکرد ببم بە مامۆستا. بیرمە یەکەم ڕۆژی کارکردنم زۆر دوودڵبووم، هەستم بە ترس دەکرد، ترسی ئەوەی کە نەتوانم خوێندکارەکانم بە شێوەیەکی باش ئاڕاستە بکەم، یاخود باش نەبم بۆ ئەو کارە. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا خۆشەویستی خوێندکارەکانم وایکرد کە کارەکەمم زۆر خۆشبوێت و گرنگییەکی زۆری پێبدەم. دواتر وردە وردە توانیم بەسەر ئەو دوودڵی و ترسەدا زاڵبم و تێیبپەڕێنم. ئێستا وا ماوەیەکی زۆرە خوێندکارەکانم نەبینیوە، بیریاندەکەم”.