Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - West 08

August 16, 2020

“دوای ئەوەی پۆلی نۆیەمم تەواوکردم، هاتم بۆ قامیشلۆ. لێرە لە ساڵی ١٩٩٤دا لەلای سەرتاشێک کارم دەکرد ناوی ڕەمەزان بوو، لە ماوەی چوار مانگدا فێری کارەکە بووم و ساڵ و نیوێک لەگەڵیدا مامەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ دوکانی خۆمم دانا و تاکو ئێستاش هەر خەریکی کاری سەرتاشیم، ئێستا کارەکەم بووە بە بەشێک لە ژیانم و نزیکی بیستوشەش ساڵە خەریکم. ساڵانی ڕابردوو ئەم کارە کەمێک سەختبوو، چونکە مەقەستمان بەکارئەهێنا. بەڵام ئێستا هەموو سەرتاشەکان مەکینەی سەرتاشی بەکاردێنن. ئەم کارە ڕەسەنایەتی خۆی هەیە، سەرەڕای ئەوەی بڕین و مۆدێلاتی تازە پەیدابووە، بەڵام تاکو ئێستاش پارێزگاریم لەو جۆرە ستایلانە کردووە کە میللین و تایبەتن بە کلتوری خۆمان. لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا، نزیکی دوو مانگ کارمان نەکرد. بەهۆی ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا، ئیتر ئیشەکەی ئێمە وەستا. بەڵام ناچار لە ماڵەوە کارمان دەکرد، بە پەیڕەوکردنی هەموو ڕێنماییە خۆپارێزیەکان و بەکارهێنانی سەرجەم ماددە پاککەرەوەکان”.