Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 105

August 16, 2020

“منداڵی دەوڵەمەند و ئاغاکان سوپاسگوزاری باوانیانن کە موڵک و سامانیان بە میرات بۆ ماوەتەوە، بەڵام من سوپاسگوزاری باپیرمم کە ئەم پیشەیەی بە میرات بۆ باوکم بەجێهێشتووە و باوکیشم منی فێر کردووە. ڕاستە ئیشەکەمان سەختە بەڵام چونکە بەرهەمی دەستی خۆمان و ئارەقی ناوچەوانمان دەخۆین، زۆر ئاسودەین. من هەر زوو وازم لەخوێندن هێنا، لام وابوو بۆ من مزەخە چاککردن بەرهەمدارترە لەوەی چاوەڕێی دامەزراندن بم. مێشکم هیچ شتێکی وەرنەدەگرت لەقوتابخانە، بۆیە تا پێنجی سەرەتاییم خوێند، ئێستاش و ئێستاش هیچ فێر نەبووم. بەڵام خۆشبەختانە تەواو سەرم لەم ئیشەی خۆم دەردەچێ و ئێستا لە خۆم ڕائەبینم بەتەنیا بژێوی خێزانێک دابین بکەم”.