Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 107

August 19, 2020

“دریفت(نمایشی ئۆتۆمبێل)، شێوازێکی لێخوڕینە کە پڕە لە ئارەزوو و حەزی ئۆتۆمبێل و پڕە لە ئەدڕیناڵین. پێش هەموو شتێک توانای دریفتینگی من، شتێک نیە بە وانەخوێندن و ڕاهێنان فێربووبم، لە ڕاستیدا بەهرەیە. لە هەمان کاتدا نواندنێکە بۆ خۆشچەشتن و چێژێکی زۆریشی تێدایە بۆخۆم. وەک هونەر بیری لێدەکەمەوە، لەلای من وەک سەماکردن وایە. خەڵکی لەسەرئەوەی کە چەند جوان سەمادەکەیت و تواناکانت چەند بەباشی لە گۆشەی دریفتەکەتدا ڕێک دەخەیت و پیشانی دەدەیت بڕیارت لەسەر دەدەن. ئەوەی زۆر تایبەتە ئەوەیە کە بە شێوازی خۆم دەستکاری دەکەم و هەموو شتەکان لە جێگەی ڕاستی خۆیاندا بەکاردەهێنم، ئۆتۆمبێلەکە تاقی دەکەمەوە و ئامادەی دەکەم بۆ ڕکابەرێتی (پێشکەوتن) یاخود نمایش. بە هەرحاڵ ئەمەی دەیکەم تەنها شێوازێکی لێخوڕینە لە ڕێگای داخراو و جێگەی تایبەتدا کە پارێزراوبێت لە ڕووی سەلامەتییەوە.”