Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - North 09

August 21, 2020

“تەمەنم سیانزە ساڵە. بەیانییان زوو دەچمە لای مەڕەکان، لەدوای نیوەڕۆش دەچم بۆ قوتابخانە. نزیکی سەد سەر مەڕ و بزنمان هەیە. بەیانییان زوو کاتژمێر پێنج و نیو لەخەو هەڵدەستم و مەڕوماڵاتەکان دەبەمە چیاکان. ئەگەر قوتابخانە نەبێت تا دەوری کاتژمێر شەشی ئێوارە لەلای مەڕوماڵاتەکان دەمێنمەوە، ئەگەریش قوتابخانە هەبێت دەچم بۆ ئەوێ. لە پۆلی نۆیەم دەخوێنم. کاتێک لەناو مەڕوماڵاتەکاندا دەمێنمەوە هیچ شتێکم بیرنامێنێت. هیچ خەونێکم نیە، کە دەشچم بۆ قوتابخانە هەندێک جار بیر لە داهاتوو دەکەمەوە و حەزدەکەم ببم بە پارێزەر. ئەگەر ببمە پارێزەر هەر دەگەڕێمەوە بۆ گوندەکەمان، چونکە بیری مەڕەکانم دەکەم.”