Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 110

August 23, 2020

“کەس نازانێت خێر لە چیدایە، مرۆڤ دەبێت هەمیشە باوەڕی بەوە هەبێت کە خوا چی بۆ دانابێت ئەوە باشترینە. کەس نەما واستەی لانەکەم بەس بۆ ئەوەی لە کولێژی پەروەردەی وەرزشی وەربگیرێم، بەڵام هەر وەرنەگیرام و بە ئێستاشەوە ناوم هەر نەهاتەوە. بۆیە بەناچاری دەستم بەکاری سەربەخۆ کرد و بڕیاری ئیشکردنمدا، شوکور ئێستا خاوەنی خانوو و سەیارەی خۆمم و خێزان و دوو منداڵیشم هەیە. کە سەیری ئەو وەزعەی ئێستا دەکەم و دەبینم ئەوانەی دامەزراون چییان لێهاتووە بەهۆی روبعە موچە و منیش شکور نوقسانیم نیە، هەردەم دەڵێم خوایە زۆر شوکورم.”