Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 28

August 23, 2020

“وانەیەک کە ژیان بەمنی داوە ئەوەیە، کە کات و وزەم بە بەراورد کردنی خۆم لەگەڵ کەسانی تردا بە فیڕۆنەدەم. کاتێک کارێکت کردووە و دڵخۆشیت، قەد مەجال مەدە کە بیروڕای کەسێکیتر ئەو دڵخۆشیەت لاواز بکات. ئەگەر چی مومکین نیە بە تەواوی سێبەری بیروڕای خەڵک لە سەر خۆت دوور بخەیتەوە، بەڵام دەکرێ ئاسەواری لەسەر خۆت کەمبکەیتەوە و بەجدی نەیگریت. بەم شێوازە خەڵکانی تر چی دەکەن و چی دەڵێن کەیفی خۆیانە. تۆ گرینگیت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شتانەی کە لە دروونی خۆتدایە، جیا لەوەی کە ڕای گشتی لە سەر تۆ چیە. یەک خاڵ سەلمێنراوە کە ئەویش ئەوەیە: تۆ نە بەو عەزەمەتەیت، وە نە بەو لاوازیەیت کە باس دەکرێیت.”