Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 113

August 27, 2020

“لەوکاتەوەی دەسەڵاتی کوردی لە کەرکوک نەما، ئیتر منیش لەوێ نەمامەوە. ئەوە چەند ساڵێکە لە هەولێر دەژیم، بە منداڵیش هەر حەزم لە هەولێر بوو. بەجدی هەولێر شاری پێکەوە ژیانە، شکور زۆر ئاسودەم لێرە، ئەوەندەی لێرەم هەرگیز حسابی ئەوەیان لەگەڵ نەکردووم کە من هەولێری نیم. لە ئوتێلێکدا بێبەرامبەر دەمێنمەوە و چێشتخانەیەکیش هەیە خاوەنەکەی لەوەتەی لێرەم پارەی خواردنی لێوەرنەگرتووم. لە ڕابردوودا زیندانیی سیاسی بووم و لەشولارم ئێستاش شوێنەواری ئەشکەنجەی پێوەیە، هەتاکو ئێستا دینارێک مەعاشم نیە، ئومێددەکەم ڕۆژێک ئاورێکم لێبدرێتەوە و ئیتر چاوم لە دەستی کەس نەبێت و لەسەر قاچی خۆم بۆستم.”