Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 29

August 27, 2020

“لە بیجار لە دایکبووم، شارێکی بچووکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بە منداڵی خوێندنم بەهۆی هاروهاجی زیاد لەحەدم درێژەی نەکێشا و هەرزوو وازم لە خوێندن هێنا. هەر لە سەرەتاییەوە بە کاری جیاجیاوە خەریکبووم، لە شاگردی چایخانەوە بیگرە تا مەئموور و کرێکاری بەنداوی ئاو. سەرکێشییەکانم بە زیندانیان گەیاندم و ئاشنایان کردم بە خەڵکی جۆراوجۆری کۆمەڵگە. بەڵام بەردەوام هەوڵمداوە بە پاکی بمێنمەوە و گیرۆدەی کارێک نەبم کە پەشیمانی لەدواوەبێت، هەرچەندە ڕواڵەتم پێچەوانەی ئەوە نیشاندەدات. ئەوە چەند ساڵێکە سەرقاڵی کاری ئاسنگەریم، بژێوی ژیانمی پێپەیدا دەکەم و کارەکەمم خۆشدەوێت. خۆم ناوم ئیبراهیمە، بەڵام ئەوەندە بە ئیبرا بانگیانکردووم، بیرم نەماوە ناوی خۆم لە ئەسڵا چییە.”