Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 28, 2020

“جاران کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریمان دەکرد، ئەوە بۆ دوو ساڵ دەچێت لەگەڵ ٦ هاوڕێمدا دەستمان بەکاری چاندن کردووەتەوە. پێشتر بیرمانکردەوە کە دەستبکەینەوە بە کاری ئاژەڵداری، بەڵام ئەم بیرۆکە تازەیەمان بۆ هات و دەستمانپێکرد. بینیمان کە بەرهەمهێنان چەند کەمیکردووە، بۆیە دەستمان پێکرد. مرۆڤ کاتێک سەرکەوتووە کە بەرهەمی هەبێت. ئەمە تەنها کارێک نییە بۆ بژێوی ژیان، لەهەمانکاتدا بۆ هاندانی خەڵکییە کە بگەڕێنەوە سەر چاندن و بەرهەمهێنان. هەر وڵاتێک بەرهەمی نەبێت بەرەو داڕووخان دەچێت. هەر لەبەر ئەوەیە ئێمە لە شاری دەرسیم زۆر گرنگی بەم کارە دەدەین و پێویستە هەمووان خەریکی کارێک بن و بەرهەمداربن.”