Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 30, 2020

“بەیانییان پێش ئەوەی لەخەو هەستێت دەچمە دەرەوە و هەرچۆنێک بێت خۆمی لێدەدزمەوە. بەڵام کە نیوەڕوان دەگەڕێمەوە دەبێت لەگەڵ خۆم بیبەم بۆ سەرکار و لەسەر ماتۆڕەکە جوان دەستدەگرێت و ڕاهاتووە وریای خۆی بێت. چەندەها جار پێیان وتووم کە ئەم کارە مەترسیدارە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ خۆم نەیهێنم دنیا دەهێنێتە سەرمان. چەند ساڵێکە لەگەڵ باوکم تووە فەرەنگیمان چاندووە، لەلای من و باوکم دەمێنێتەوە تا نزیکی ئێوارە و خۆی بە تووەکانەوە مەشغوڵ دەکات. لایەنی خراپی ئەوەیە خۆی پیس دەکات و بێتاقەت دەبێت، ئیتر ئەبێت بیبەمەوە بۆلای دایکی. سەرەڕای ئەوەش بەیانی دیسان خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵم بێتەوە بۆ کار. بەڵام زۆر دڵخۆشم کە هەر لە ئێستاوە هاودەمی منە.”