Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 31, 2020

“لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە شاری ئامەد دەستم بەکاری پزیشکی کردووە. ئێستا لە کلینیکی منداڵان لە بەشی منداڵانی تازە لەدایکبوو کاردەکەم. لەهەمانکاتدا ڕابەرەیاتی و سەرۆکایەتی یەکێتیی پزیشکانی ئامەد دەکەم. لە هەموو دنیا و لە کوردستانیش کاری پزیشکەکان تەنها پزیشکی نییە، چونکە پزیشکایەتی تەنها بۆ چارەسەری تەندروستیی لەشی کەسێک نییە. لەهەمانکاتدا ئێمە کار بۆ مافەکانی مرۆڤیش دەکەین. ئەم کارە قورسی و گرانی خۆی هەیە، جاران ڕاستە گرانی زۆر بوو، بەڵام ئێستا زۆر زیاتر بووە. لایەنی تەندروستی لە کوردستان لەم کاتەدا لەژێر قەیران و کێشەدایە. لەهەمووی زیاتر کۆرۆنا زۆر گرانی دروستکرد بۆمان و کێشەکان بەردەوام لە گەورەبووندان. جاران کارمەندانی تەندروستی زۆر کاریان دەکرد، بەڵام لەم ماوەیەدا ژمارەی نەخۆش بەهۆی کۆرۆناوە زیادیکرد، کاری کارمەندانی تەندروستیش بەهەمان شێوە زیادیکرد. جاران یەک کارمان دەکرد، بەڵام ئێستا دوو کار دەکەین و تا دێت کارمان زیاتر دەبێت.”