Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 5, 2020

“تەمەنم سی و پێنج ساڵە، خەڵکی ناوچەی دەپێم لە ئەلەزیز. ماوەی دە ساڵ لە شاری ئیستانبوڵ وەک ڕۆژنامەنوس کارم دەکرد، بەڵام هەمیشە کاری گوند لە مێشکمدابوو. ڕۆژێکیان لە شاری دەرسیم بۆ کارێک چاوپێکەوتنم لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێدا کرد کە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بوون، دوای چاوپێکەوتنەکە بیرۆکەیەک لەلام دروست بوو کە واز لە کاری ڕۆژنامەوانی بهێنم و بێم لەم گوندەدا بژیم. لە کاتی چاندندا بەیانیان زوو هەڵدەستین و دێینە کێڵگە، هەندێک کار دەکەین و پاشان نانی بەیانی دەخۆین. بەهۆی گەرماوە ناوە ناوە پشوو وەردەگرین، لە کاتی پشووەکاندا هەندێک لە هاوڕێیان کتێب دەخوێننەوە، هەندێکیشیان مەلە دەکەن. بەم جۆرە ڕۆژەکانمان زۆر خۆش تێدەپەڕێت.”