Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 5, 2020

“دانیشتووی حاجیاوام، ساڵی 2015 ئەم دارانەم لەبەردەم ماڵی خۆماندا چاند، دواتر وردە وردە گەشەیان کرد و گەورەبوون. شێوازی بڕین و دروستکردنی ئەم شێوانە هەمووی بیرۆکەی خۆمە. ڕۆژانە بەردەوام دەبێت خەریکیانبم و ڕێکیانبخەم، هەر دوو ڕۆژ جارێک ئەبێت بیانبڕم. ساڵانەش شێوازەکەی دەگۆڕم. خەڵک کە دەگاتە نزیک ماڵمان سەیارەکەی هێواش دەکاتەوە بۆ ئەوەی سەیریان بکات، یان دائەبەزێت و رەسم ئەگرێت. پێمخۆشە هەموو کەس دەستی هەبێت لە جوانکردنی شاردا، ئەگەر بە چاندنی دارێک یان دوو داریش بێت. بە تایبەت داری توو، چونکە داری توو بۆ ناوچەکە زۆر باشە و بەرگەی گەرماو سەرما دەگرێت و تێچووشی هەرزانە، لەوانەیە دارێکی توو بکڕیت بە دوو هەزار.”