Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 6, 2020

“زۆر حەزم لە گوڵ و سەوزاییە، بێتاقەتیم پێیان دەردەچێت. لە ماڵەکەمدا جۆرەها گوڵم چاندووە و ڕۆژانە ئاویان دەدەم. ساڵی پار کە گوڵەکانم ئاو دەدا، تۆوی گوڵەکان بە چۆڕەی ئاوەکەوە ڕژابوونە درزی دیواری بەردینی ماڵەکەم، کەچی ئەمساڵ ڕووابون. کە ئەوەم دی دەسم لێهەڵنەگرتن و بەردەوام ئاومدان. یەک بە یەک گوڵی ڕەنگاوڕەنگ خۆیان دەرخست و لە درزی بەردەکانەوە هەڵکشان. ئێستا بوونەتە جێی سەرنجی ڕێبواران و زۆر لایان جوانە، هەمیشە لێم دەپرسن چۆن ئەمەم کردووە. لە ڕاستیدا ڕێکەوت بوو و ئەم جوانییە خۆی خوڵقا، بەڵام وەک بیرۆکەیەکی لێهاتووە بۆ چاندنی گوڵ و گوڵزار بەم شێوازە، چونکە دیمەنێکی ناوازە دەخۆڵقێنێت.”