Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 7, 2020

“تەمەنم شەست ونۆ ساڵە، کاتێک شوومکرد تەمەنم حەڤدە ساڵبوو. لە ژیانی هاوسەرداریمدا تاڵ و سوێری زۆرم دیوە، بەڵام لە هەموو قۆناغەکانی ژیانمدا پاڵپشتی هاوسەرەکەم بووم، بەشێوەیەک کە زۆربەی کاتەکان وەک پیاو هاوشانی مێردەکەم کەسابەتم کردووە و ڕۆڵم هەبووە لە پەیداکردنی بژێوی ژیانی منداڵەکان. لەهەمووی سەختتر بۆ من ئەوەبوو، لە ساڵانی حەفتاکان کەریم لە یەکێک لە مەعەسکەرەکانی شاری دیالە تەنسیب بوو، بۆیە ساڵانێکی زۆر لە غەریبیدا ژیاین، تاکە ئامڕازی دڵخۆشبوونی من منداڵەکانم بوون. تا پێمکرابێت لەسەر دابونەریت و کلتوری کوردی پەروەردەم کردوون، هەموو بوک و زاواکانیشم شکور بۆخوا کوردن و ئێستا خاوەنی پەنجاوهەشت منداڵ و نەوەم. ئێستا لەگەڵ هاوسەرەکەم و تاکە کچێکمدا دەژیم بۆ ئەوەی ئاگاداری هەواڵی منداڵەکانم بم، گروپ چاتێکیان دروستکردووە و منیشیان تێکردووە، رۆژانە قسەیان لەگەڵ دەکەم و ئاگاداریانم.”