Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 10, 2020

“لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای نوسینم هەبووە، منداڵێکی چالاک بووم و هەمیشە ئارەزووی نوسین و خوێندنەوەم کردووە. بەڵام بەداخەوە لە کاتی خۆیدا هیچ هاندەر و پاڵپشتێکم نەبوو. کاتێک خانەنشین بووم، هاوڕێ و خوشکی خوالێخۆشبووم (مریەم قازی) ئێوارە خوانێکی بۆ ڕێکخستم و بانگهێشتی کردم. لەوێ کەوتینە ناو باسی ئەدەب و نوسینەوە، پێی وتم تۆ کەسێکی هەست ناسکیت و بەهۆی ئەوەی پێشتر مامۆستا بوویت و ئێستا لە قوتابخانە و قوتابییەکانت دابڕاویت، هەوڵدە هەستەکانی خۆت بنوسیتەوە. مریەم بووە پاڵپشتێکی گەورەی ژیانم و ماڵی تاریکی دڵمی ڕووناککردەوە و بە نوسینی شیعر بۆ منداڵان لە تەمەنی چل و سێ ساڵیدا دەستم بە نوسین کرد. منیش وەک هەموو ژنێکی تری ئەم کۆمەڵگایە دەستاری ژیان زۆری هاڕیوم، بۆیە ژیان ئەوەندە رێگای داوم و هێشتا نەمتوانیوە نوسینەکانم وەک کتێب چاپ بکەم، بەڵام بەشێک لە نوسینەکانم لە گۆڤارەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستاندا بڵاوبۆتەوە.”