Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 11, 2020

“ئێستا کە گەورە بووم حەزدەکەم بەرگی یادەوەری منداڵیم ھەڵبدەمەوە و بگەڕێمەوە ئەو ساتانەی منداڵی و وردە وردە بڕۆمە ناو خەیاڵ و باسی ئەو کاتە. لە منداڵیدا حەزم لە دووچەرخە بوو، بەڵام سێ چەرخەیەکمان هەبوو دادەم زۆرتر سواری دەبوو. من ھەر نەمتوانی دووچەرخە فێر ببم، چوونکە ئیتر وردە وردە گەورە بووم و کۆمەڵگای ئەو کات پێی قبوڵ نەبوو. ئەو خۆزگەیە لە دڵمدا ھەتا ئێستا کە تەمەنم بیستوهەشت ساڵە مایەوە. مانگێک دەبێت فێری دووچەرخە بووم، بەڵام تازە تامی ئەو کاتەی منداڵی نادات، ئارەزووەکان کە مردن ئیتر زیندووکردنەوەیان زەحمەتە. ئێستا کە گەورە بووم پێم خۆشە بگەڕێمەوە سەردەمی منداڵی و لەگەڵ ھاوڕێکانم وەک جاران یاری خۆشاردنەوە بکەین و بە خێرایی ئەم ژیانە ببوایە بە چاو تروکانێک و ئەم ڕۆژانەمان نەدیبایە.”