Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 15, 2020

“ئەم گوندە ئاشورییە، منیش ئاشوریم. جاران گوندەکەمان زۆر گەورە بوو، بەڵام ئێستا تەنها چەند خێزانێکی کەمی تێدا ماوە، هەمووان بەرەو ئەوروپا کۆچیانکرد. هەندێکیان لە مانگەکانی هاویندا دەگەڕێنەوە. منیش ماوەیەک بۆ کارکردن چوومە وڵاتی ئەڵمانیا، دواتر خێزانم و مناڵەکانیشم هاتن بۆلام. پاش چەند ساڵێک زۆر بێزاربووم، لەوێ هەناسەم بۆ نەدەدرا، بیری کەوەکانم و مریشکەکانم و ماڵەوەم دەکرد. من گەڕامەوە گوندەکەی خۆمان، بەڵام خێزانم و مناڵەکانم نەگەڕانەوە لەگەڵم، بۆیە ئەوە بۆ بیست و پێنج ساڵ دەچێت من بەتەنها لێرە دەژیم. لەگەڵ تەنهایی ڕاهاتووم، هەرکاتێک بێتاقەتببم دەچمە لای هاوڕێکانم. ماڵیان ئاوابێت خەڵکی گوند خواردن و خواردنەوەم بۆ دەهێنن. ڕاستە تەنهام، بەڵام دڵخۆشم کە لە گوندەکەی خۆمان و لە ماڵی خۆماندا دەژیم.”