Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 12, 2020

“هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی زمانی ئینگلیزیم دەکرد، پێمخۆشبوو بزانم چێ ئەڵێن کاتێک قسە دەکەن. لەو کاتەوە زمانەکەم باشبوو، بۆیە هەموو ئاواتم ئەوەبوو گەورە ببم و بڕۆمە زانکۆ و زمانی ئینگلیزی بخوێنم. دواتر ماوەیەکی زۆر لە قوتابخانەکانی سنە وانەی ئینگلیزیم دەوتەوە. فێربوونی زمانێکی دیکە وای لە من کرد کە بە فەرهەنگی جێگایەکی تر ئاشنا ببم و زیاتر دنیا ببینم. بەڵام ئەگەر ئەوکات هەمان بیروباوەڕی ئێستام هەبووایە، زمانی ئینگلیزیم لە پاڵ شتێکی دیکەدا دەخوێندن. لەگەڵ ئەوەی کە زۆر کەڵکم لێوەرگرتووە، بەڵام پەشیمانم. هەمیشە ئارەزووی تەنهاییم کردووە و بەردەوام تەنها بووم. بەڵام لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا چەند کتێبێکم دەربارەی خۆناسی خوێندەوە، واملێهات لەو تەنهاییە بێمە دەرێ و زیاتر لەگەڵ دۆستانمدا تێکەڵ ببم. ئێستا زۆر دەچمە دەرێ و بەردەوام حەز بە کۆبوونەوەی هاوڕێیان و ناو خەڵکی دەکەم. تەنانەت ئارەزووی ئەوە دەکەم گەشت بکەم و خەڵکی نوێ بناسم و ئاشنای کەسانی دیکە ببم.”