Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 13, 2020

“لە پەیمانگای تەکنیکی شێخان بەشی ژمێریاریم تەواو کردووە، بەڵام ئەمەوێت باسی ئەوە بکەم چۆن خۆشەویستیم بۆ هونەر دەستیپێکرد. هەمیشە ئارەزووی وێنەکێشانم و هێڵکاریم کردووە و هەموو شتەکان لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە دەستیپێکرد، کاتێک زانیم بەهرەیەکم هەیە و پێویستەکات وایلێبکەم بدرەوشێتەوە. هەربۆیە لە منداڵییەوە کارم لەسەر تواناکانم کرد، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، ساڵ دوای ساڵ، هەوڵم دەدا وێنەی شتەکانی دەوروبەرم بکێشمەوە، بەدڵنیاییەوە لە سەرەتادا زۆر بەباشی دەرنەدەچوون، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە باوەڕت بە خۆت و بەو شتە هەبێت کە خۆشتدەوێت و خەریکییت. بۆ ئەوەی لە داهاتوودا شانازی بەخۆت و بەو شتانەوە بکەی کە هەتن. ئەوەتا من ئێستا پەرەم بە تواناکانم داوە و هیچ شتێک ناتوانێت لە وێنەکێشان بموەستێنێت. بۆیە ئەوە بکە کە ئارەزووی دەکەیت و ئارەزووی ئەوە بکە کە دەیکەیت.”