Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 14, 2020

“ئەو کاتەی داعش پارێزگای موسڵی گرت، ژیانی هەموومان کەوتە مەترسییەوە. بەهۆی نزیکی لادێکەمانەوە لە سەنتەری شارەوە ئێمەش بەدەرنەبووین لەوترسە، بە ناچاری ماڵ و حاڵی خۆمان بەجێهێشت و ڕوومان لە هەولێر کرد. لێرە خەڵکەکە زۆر باشن لەگەڵمان وڕێزمان لێدەگرن، بەڵام ئەوە شتێکی حاشاهەڵنەگرە کە هیچ شوێنێک نابێتە زێدی بابو باپیرانت. بۆیە زۆر غەریبی ئێوارانی لادێکەمان دەکەم و تامەزرۆی بینینی هاوڕێکانمم. بەهیوام ڕۆژێک بچینەوە شوێنی خۆمان و بچمەوە بۆ خوێندن. ڕاستە لێرە مەترسی لەسەر ژیانمان نییە، بەڵام بەڕاستی ژیانمان زۆر ناخۆشە. ڕۆژانە من و باوکم خەریکی ئاژەڵدارین بۆ خاوەنی کێڵگەیەک، بەڵام پارەکەی زۆر لەوە کەمترە کە پێوەی ماندووئەبین. ئومێدە خوازم ئەم دۆخە ناخۆشە تێپەڕێ و دووبارە بە ژیانی ڕاستەقینەی خۆم بگەمەوە.”