Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 16, 2020

“ماوەیەکی زۆرە براکەم خەریکی کاری گوڵفرۆشی و ئامادەکردنی گوڵە بۆ بۆنەکان، کاتێک منیش بڕیارمدا دەستبکەم بە ئیشکردن، بە هۆی ئەوەوە دەستم بەم کارەکرد. بۆ من ئیشێکی زۆر خۆشە، هەموو جۆرە کەسێک ڕوومان تێدەکات. زۆر کات لە کاتی ئامادەکردنی گوڵەکاندا هەستم بەو لایەنە دەرونییە خراپەی کۆمەڵگە کردووە کە لە زۆر لایەنەوە توشی خەمۆکی بووین. بەڵام لەگەڵ ڕێکخستنی هەر گوڵێکدا هیوایەک بەدیئەکەم و ئەبینم کە خەڵک هەوڵئەیات دڵخۆش بژی. بۆنەمان زۆرە، خەڵک داوای گوڵمان لێئەکات بۆڕۆژی دایکان، ڕۆژی باوکان، ڕۆژی هاوسەرگیری، یاخود ڕۆژی خۆشەویستی، سەرجەم بۆنەکان خۆشی تایبەتی خۆی هەیە. بیرمە ڕۆژێکیان خەریکی گوڵێکی زۆر تایبەت بووین بۆ زاوایەک، بەڵام زاواکە زۆر شڵەژاو بوو و زۆریش پەلەی بوو، کاتێک گوڵەکەمان تەواوکرد زاوا لە خۆشیدا گوڵەکەی بیرچوو. تەنها یەک کات هەیە کە هەست بە ئارامی ناکەم، ئەویش ئامادە کردنی گوڵە بۆ هەندێک کەس کە ئەیبەن بۆ سەرگۆڕی ئازیزانیان!”