Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 18, 2020

“جاران کاری کشتوکاڵمان دەکرد، مەڕوماڵاتمان هەبوو و ئاژەڵداریمان دەکرد، بەڵام ئێستا توانامان نەماوە. هاوین بۆ هاوین تۆو دەفرۆشین. تەماتە، بیبەر و باینجانی ڕەش دەچێنین و کە پێدەگەن دەیانفرۆشین. هاوینان تۆویان لێدەگرین و بۆ ساڵی ئایندە هەندێکیان دەچێنین و هەندێکیان دەفرۆشینەوە. من و خێزانم بەتەنهاین و پێکەوە کاردەکەین. ڕاستە تەمەنمان سەرکەوتووە، بەڵام لامان گرنگ نییە. بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆمان ئەم کارە دەکەین. جاران هەلومەرجی ژیان زۆر ئاسانتر بوو، بەڵام ئێستا ژیان قورس بووە.”