Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 19, 2020

“وا نزیک ئەبێتەوە لە چواردە ساڵ کە بەم دوکانەوە خۆم خەریککردووە. ڕۆژانە هەژدە کاتژمێر لێرەم و نامەوێت هەستبکەم دەست بەتاڵم. بەردەوام ئەمەوێت سەرقاڵی کاربم و بیر لەم دنیایە نەکەمەوە. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر حەز بە پاک ڕاگرتنی دوکانەکەم ئەکەم، بەردەوام شتەکان و بەردەم دوکانەکام پاک ئەکەمەوە. ڕۆژێکیان لە کاتی پاککردنەوی بەردەم دوکانەکەم، دراوسێیەکم کە ژنێکی کەمێک بەتەمەنە، پێیوتم عەزێت نەبێت ئەتوانی بەردەم ماڵەکەی منیش پاک بکەیتەوە؟ زۆرلام سەیر بوو. بەڵام پێموت بە چاوان دایکە گیان دوای ئەوەی خۆم، بۆتۆشی پاکدەکەمەوە.”