Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 19, 2020

“ماوەی چەند ساڵێکە لەهەولێر دەژیم، ئەوەم بەچاوی خۆم دیوە کە هەولێر شاری پێکەوە ژیانە. جگە لەمنی عەرەب زمان چەندین نەتەوەی ترم لێرە بینیووە کە وەک من لێرە بە ئاسودەیی دەژین. کاری من وێنەکێشانە، ڕۆژانە لە بن دیواری قەڵات خەریکی ئاسودەکردنی دڵ و دەرونی خۆمم. ئەوەی من خۆشحاڵ دەکات ئەوەیە خەڵکەکەش وەک خۆم ڕێز لە پیشە وهونەرەکەم دەگرن. بۆ من گرنگ نییە ئەوانەی وێنەیان دەکێشم کەسی سیاسیین، یاریزانن یان هونەرمەندن. ئەوەی لەسەر منە داواکاری بەرامبەرم بەشێوازە هونەرییەکە جێبەجێ بکەم. ڕاستە من لەبری کارەکەم بڕێک پارە وەردەگرم، بەڵام قەت پارەم نەکردۆتە پێوەر بۆ کارەکانم. چونکە من زۆر لەوە زیاتر چێژ لەکارەکەم دەبینم بۆیە چەندین کەس هەبووە بێ بەرامبەر وێنەم کێشاون.”