Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 20, 2020

“سێ ژنم هێناوە، بیست منداڵم هەیە و ئەو بیست منداڵە ئێستا بونەتە سەد و دوو نەفەر. دەربەدەری زۆرم کێشاوە لە ئێران و عێراق، بۆیە ئێستا زۆر پەشیمانم و هەڵەبووم کە ئەو کاتە سێ ژنم هێنا. ئێستا لەجێی چەند کەسێک خەفەتی سەد و دوو نەفەر ئەخۆم. کاتێک گەنج بووم ئەوندە جوان بووم، نەمدەتوانی دەست بەخۆمدا بهێنم و بڕۆمە دەر و لەناو بازاڕ هاتوچۆ بکەم بەڵام ئێستا ئاوام لێ هاتووە. حەفتا وپێنج ساڵ تەمەنمە و ئەگەر ئێستاش تۆزێ جوانتربام ژنێکی دیکەشم دەهێنا بەڵام ئێستا خەفەتم ئەوەیە ناتوانم ژنێکی تر بهێنم. جاران هەر لە دوورەوە کە ئەهاتم سڵاویان لێ دەکردم و پێیان ئەوتم توخوا جوابمان بەرەوە بەڵام ئێستا سڵاویش ئەکەم کەس جوابم ناداتەوە.”