Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 20, 2020

“لەڕێگەی کاری خۆبەخشییەوە توانیومە بەشداری چەندین چالاکی بکەم کە هەوڵیان بۆ گۆڕانکاریداوە لە کۆمەڵگەدا. ساڵی ٢٠١٦ کاتێک قوتابی قۆناغی دووەمی زانکۆی دهۆک بووم، خۆبەخشانە ڕابەرایەتی خۆبەخشەکانی سەنتەری زانکۆی دهۆکم دەکرد. لەگەڵ گروپێک لە خۆبەخشەکانی ناو زانکۆدا چالاکی و پلانی زۆرمان جێبەجێکرد بۆ بەرەوپێشبردنی توانای گەنجان. لە دوای ئەوە و لە ساڵی ٢٠١٨دا دەستمکرد بە کاری خۆبەخشی لەگەڵ دامەزراوەی دەنگی گەنجان و لە دوایشدا لەوێ دامەزرام. لە ئێستادا کات و هەلومەرجی زۆر باشم هەیە بۆ پلاندانان و بەڕێوەبردنی چالاکی بۆ گەنجان. جوانترین پڕۆژە بە لای خۆمەوە پڕۆژەی ‘کتێبخانە بچوکە ئازادەکان’ە، ئەویش لەلایەن کۆمەڵێک هونەرمەندەوە جێبەجێکراوە و خۆشم یەکێک بووم لەوان. هەریەکەمان کتێبخانەیەکی بچوکمان دیزاین کردووە و بنیاتمان ناوە، بیرۆکەکە ئەوەیە کە هەر کەسێک کتێبێکی خوێندبێتەوە و پێویستی پێنەماوە و لەمەودوا نایخوێنێتەوە، ئەتوانێت لە یەکێک لەم کتێبخانە بچوکانەدا دایبنێت و دانەیەکیتر لەبری هەڵبگرێت بێبەرامبەر. ئەم کارەش کلتوری خوێندنەوە و بەخشین بڵاودەکاتەوە و لە چەند شوێنێکی جیاوازی شاری دهۆکدا دامانناون.”