Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 21, 2020

“سروشتی ژیان وایە، هەرکەسەو هیوا بۆ شتێک دەخوازێت. ڕەنگە خەڵکانێک لەلایان سەیربێت کە دەڵێم لە هەژدە ساڵیمەوە کە شوومکردووە، هەموو هیوا و ئاواتی من لە دونیادا ئەوەبووە کە ببمە خاوەنی کچێک. خوای گەورە چوار کوڕی پێبەخشیم و لە نازی کچ بێبەشی کردم. کاتێک کوڕە گەورەکەم ژنی هێنا، دووبارە ئاواتم ئەوەبوو کە نەوەیەکی کچم ببێت. کە منداڵەکەیان بوو، ئەویش کوڕ بوو. لە ناخەوە زۆر دڵتەنگ بووم. بەڵام خواگیان نائومێدی نەکردم و منداڵی دووەمیان کچێک بوو کە خەونی هەمیشەیی من بوو. لە ئێستادا ڕەهین هۆکاری هەموو خۆشبەختی ژیانمە. بەرگەی ئەوە ناگرم ڕۆژێک نەیبینم. هەرکەسێک ببینم کە ئومێدێکی لە دڵدابێت و پێیوابێت پێیناگات، ئەوە من نموونەی خۆمی بۆ دەهێنمەوە و ئامۆژگاری دەکەم کە ئارام بگرێت و باوەڕی تەواوی بە خودا بێت و بزانێت کە خودا کەس بێ ئومێد ناکات.”