Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 21, 2020

“کاری فرۆشتنی قەیماغ و هەنگوین دەکەم، وەک نانی بەیانیش پێشکەشی مشتەرییەکانی دەکەم. بیستوحەوت ساڵ بەر لە ئێستا ئەم دوکانەم کردەوە. سەرەڕای ئەوەی کە تەمەنم چل ساڵە، بەڵام هێشتا ڕووخسارم گەنج دەردەکەوێت و زۆر نەگۆڕاوم، هۆکارەکەشی قەیماغ و هەنگوینە! مشتەرییەکم هەیە، تەمەنی لە سەد ساڵ تێپەڕیوە، بیستوحەوت ساڵی تەواوە بە بەردەوامی لەلای من نان دەخوات. سەرەڕای تەمەنەکەی، نەوەستاوە لە خواردنی قەیماغ و هەنگوین و تاکو ئێستاش تەندروستی زۆر باشە. ئەزموونێکی زۆر باشم هەیە لە ناسینەوەی هەنگوینی باشدا لە یەکەم بینینەوە. ناسینەوەی هەنگوینی ساختە و ئەسڵی هەر بە چاو، کارێکی ئێجگار قورس نیە. سەبارەت بە قەیماغیش، عەشیرەتێکی عەرەب هەن ناویان ( الشرابین)ە، کاری دروستکردنی قەیماغ دەکەن بە شیری گا و قەیماغەکەیان زۆر تایبەتە. شاری قامیشلۆ یەکێکە لەو شارانەی کە بەم ژەمە خۆراکە ناسراوە، بۆیە زۆر ئارەزوو دەکەم لە دوای خۆشم منداڵەکانم خەریکی ئەم کارەبن.”