Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 22, 2020

“هەموو کاتێک ئارەزووم کردووە کە منداڵم بوو، زیاتر وەک هاوڕێیەک بم لەگەڵیدا نەک باوک. پێمخۆش نییە شەرمم لێ بکات، یان لێم بترسێت. یاخود ئەو شێوازە هەڵسوکەوتانەی کە بە داخەوە زۆربەی باوکان و دایکان لە گەل منداڵەکانیان دەیکەن. ئێستا کوڕێکم هەیە و بووم بە باوک، هەروام کردووە و هەوڵمداوە لەگەڵمدا هەست بە ئاسوودەیی بکات. نێوانمان زۆر خۆشه، ڕێگام پێداوە چی دەوێت پێم بڵێت و هیچم لێنەشارێتەوە، منیش تا بۆم بکرێت بۆی دابین دەکەم و بێدڵی ناکەم. “هاکان” زۆر ئاسوودەیە کاتێک لەگەڵمدایە، وەک هاوڕێکانی کۆڵانی هەڵسوکەوتم لەگەڵ دەکات. ئاواتم ئەوەیە کوڕەکەم بڕواتە زانکۆ و پاشان ببێت بە مامۆستایەک یان پزشکێکی باش و لە ئیشی ناو بازاڕ بەدوور بێت.”