Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 22, 2020

“کاتێک ژنم هێنا ماڵم لە کۆیە بوو، بۆ بژێوی ژیان بیرم لە کڕینی مەکینەیەکی سۆنگەری ئەڵمانی کردەوە، بە چوار دینار کڕیم و دەستم بە پینەدۆزی کرد. لەوکاتەوە تا ئێستا بێ دابڕان پینەدۆزم، بۆ هەر شارێک ماڵم گواستبێتەوە ڕاستەوخۆ دوکانی پینەدۆزییەکەمم داناوەتەوە و دەستم کردۆتەوە بە ئیشکردن. بەردەوام ئێستا بێ دابڕان پینەدۆزی ئەکەم، بێجگە لەم کارەش هیچ کارێکی ترم نەکردووە. خاوەنی چوار کوڕم هەر چوار کوڕەکەم کاری پینەدۆزییان دەکرد و لە ژێر دەستی خۆم فێربوون. تا ئێستاش دوو کوڕم بەردەوامن لە پینەدۆزی و دوانیشیان لە دەرەوەی وڵاتن. مەکینەی ئەوکات هەمووی ئەڵمانی بوو، مەکینەکەم زۆر قورس بوو کێشی دەگەیشتە شەست کیلۆ. جاران کە کارم دەکرد پارە زۆر بەبەرەکەت بوو بەڵام ئێستا بەهیچ راناگەی و ژیان قورس بووە. زەحمەتترین کار کە بێتە ڕێگام لەم ئیشەدا پێڵاوی ئەدیداسە یان پێڵاوی پەکەکەشی پێ ئەڵێن، نە مەکینە کاری لێئەکات نە تەقەڵ دروو.”