Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 23, 2020

“تەمەنم بیستویەک ساڵە و لە شاری ئەستەنبوڵ کاردەکەم. ئێستا بۆ وەرگرتنی پشوو هاتومەتەوە بۆ گوندەکەی خۆمان. هاتووم دەوروبەری ئەم چەمە بۆ سەیران ئامادە بکەم، بەبێ بەکارهێنانی کۆنکرێت و هەوڵدەدەم دەقاودەق سروشتی چاکی بکەم. خەڵکی لە ماوەیەکی کورتدا شوێنەکەیان زۆر بەدڵبوو و کۆتایی هەفتە دێنە ئێرە بۆ سەیرانکردن. زۆر دڵخۆشبووم کە گوندەکەی ئێمە بە شوێنی سەیرانگا ناسراوە، چونکە خەڵکێکی زۆر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماڵەکانی خۆیان نایەنە دەر، کاتێکیش دێنە دەرەوە ئارەزوو دەکەن بچنە ناو سروشت. بۆیە ئەم جێگایە هەلێکی باشە بۆ حەوانەوە و چێژوەرگرتن لێی.”