Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 23, 2020

“کاتێک باوکم تەلەفیزیۆنی بۆ کڕین زۆر دڵخۆشبووین، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک لە بەکارهێنانی تێکچوو، پارەی ئەوەشمان نەبوو چاکی بکەینەوە یاخود دانەیەکی تازە بکڕین. ئەوکاتە منداڵبووم، بڕیارمدا چاکی بکەمەوە. دوای چەند هەوڵێک شکستم هێنا چونکە هیج ئەزموونێکم نەبوو. لەکۆتاییدا توانیم بیخەمەوە کار، زۆر دڵخۆشبووم. ئیتر لەوکاتەوە خولیای شت چاککردنەوە و دوبارە بەکارهێنانەوەی ئامێر و کەلوپەلی کۆن کەوت سەرم. لەو بوارەدا نەمخوێندووە، بەڵام بەهۆی ئەزموون و کاری زۆرەوە توانیومە بگەمە لوتکە تێیدا. لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە دوکانێکی تایبەتم بە چاککردنەوەی کارەبایی دانا. یەکێک لە ئامانجەکانم لە کاتی کردنەوەی ئەم دووکانەدا ئەوەبوو یارمەتی کەسانی نەدار بدەم لە چاککردنەوەی ئامێرەکانیاندا کاتێک توانای کڕینی پارچەی نوێیان نییە. جاری وا هەیە هەندێک کەس پارچە و ئامێری هێندە کۆنم بۆ دێنن کە چاککردنەوەی کەمێک ئەستەمە، بەڵام هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم. زۆرکات خۆشم هەندێک شت کۆدەکەمەوە کە خەڵک وا دەزانن بێکەڵکن بەڵام من سوودیان لێوەردەگرم.”