Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 24, 2020

“هیچ کات لەوە تێنەگەیشتووم کە بۆچی یاری کردن لای گەورەکان خۆشنییە و وشەی دانیشە لە دەمیان نابڕێت! ئێستا کە پشووی هاوینەیە جگە لەوەی یاری بکەین ئیشی ئێمە چییە؟ لەوەتەی کورۆنا هەیە، هاوپۆلەکانی خۆمم نەدیوە و پێکەوە نە تۆپێنمان کردووە نە یاری. بە تاقی تەنها لەگەڵ دایکم بە ئینتەرنێت وانەکانم خۆیندووە و ڕۆژانێکی زۆر ناخۆش بوو و تێپەڕین. ئێستا کە خوێندن کۆتایی هاتووە، هاتووینەتە ئەم باخەمان دوور لە شارە بەڵکو لە کۆرۆنا دوور بین. دایکم دەڵێ ئەوەندە لە بەر هەتاو یاریت کردووە ڕەش هەڵگەڕاویت.”