Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 24, 2020

“زۆر کەس لەسەر دەستی دایکم منداڵی بوو، منیش ئەو بەهرەیەم لەو بۆ ماوەتەوە. خودا لەسەرووی هەموو کارێکە، بەڵام منیش وەسیلەم بۆ ئەو کارە. سەرەتا زۆر ترسم هەبوو، بەڵام دەستمپێکرد و یەکەم ئافرەت کە لەسەر دەستی من منداڵی بوو ٢٨٠ کیلۆ بوو. ئیتر کە توانیم ئەو کارە زەحمەت و ئەستەمە بکەم ترسم شکا. من چەندە ئەزموونم هەیە ئەوەندەش بە ڕێگا زانستییەکەش پەیڕەو دەکەم. خاوەنی بڕوانامەم لەو بوارەدا و لەلای دامەزراوەیەکی کۆری بەشێوازی زانستی ئەو کۆرسانەمان تەواو کردووە. دەرمانەکانم هەمووی سروشتین (اعشاب)ن وهیچ مەترسییان نییە. سەرووی ٢٥٠ خانم لەسەر دەستی من بونەتە خاوەنی منداڵ. چەندین ئافرەتی ئەوروپیم چارەسەرکردووە، چەندین کارمەندی تەندروستی لەسەر دەستی من منداڵیان بووە. من کارەکەی خۆم زۆر بەپیرۆز دەزانم، نازانن چەند خۆشحاڵدەبم کە خێزانی واهەیە تەواو نائومێد بوون لە منداڵ، کەچی لەکۆتاییدا ماڵیان ئاوەدان بۆتەوە. هەموو کات بەخانمان دەڵێم هەرگیز نائومێد مەبن لە ڕەحمی خودا، چونکە ئافرەتی وا هەبووە تەمەنی پەنجا ساڵ بووە و لەلای من منداڵی بووە.”