Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 25, 2020

“کاتێک قوتابی سەرەتایی بووم، دەستم بە وێنەکێشان کرد. کاتێک منداڵبووم بەردەوام سەیری کتێب و وێنەم دەکرد و دووبارەم دەکردنەوە. لەوکاتەوە ئارەزووی کاری هێڵکاری دەکەم و کارەکانم تەنها بە قەڵەم ڕەساس دەکێشم. لە قوتابخانە، مامۆستاکانم بەدەوام بۆ پێشبرکێی وێنەکێشانی شاری حەسەکە هەڵیاندەبژاردم. بەو شێوەیە لە چەندین پێشبڕکێدا بەشداریم دەکرد و چەند جارێک لەسەر ئاستی قوتابخانەکەی خۆم پلەی یەکەمم بەدەستهێنا و جارێکیش لەسەر ئاستی شاری حەسەکە یەکەم بووم. لە ساڵی ٢٠١٤ سەنتەرێکی تایبەت بە فێرکاری وێنەکێشانم کردەوە و تاکو ئێستا ڕاهێنانم بە ٣٠٠ فێرخواز کردووە و بەشێکیان ئێستا وێنەکێشی زۆر باشیان لێدەرچووە. لە ساڵی ٢٠١٦، لە حي الغربي تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا، ساڵی ڕابردوو تابلۆیەکی گەورەم بە درێژایی هەشت مەتر کێشا و بە دیواری باڵەخانە ڕووخاوەکەدا هەڵمواسی و پێشکەشم کرد بە گیانی شەهیدانی ئەو تەقینەوەیە و خێزانەکانیان.”