Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 27, 2020

“ساڵی ١٩٧٤ بوو، لەگەڵ هاوڕێیەکم دانیشتبووین. پیاوێک لێرەدا خەریکی خوێندنەوەی کتێبێک بوو لەسەر بەرگی کتێبەکە وێنەی پیاوێک هەبوو، بە دەنگێکی بڵند کتێبەکەی دەخوێندەوە. ڕۆشتمە لای و پرسیم بزانم ئەو کەسەی سەر بەرگی کتێبەکە کێیە، پێی وتم ئەوە وێنەی ئەلبێرت لویس گابرێلە، مێژوونوسێکی فەرەنسییە. لە ساڵی ١٩٣٠دا بە بڕیاری پارێزگاری ئامەد چەند تاوەرێکی مێژوویی شارەکە ڕووخێندرا، گابرێلی مێژوونوسی فەرەنسی ئەمە دەبینێت و نوسەرانی تورکیای لێئاگادار دەکاتەوە. سوپاس بۆ گابرێل کە بووە هۆکاری وەستاندنی وێرانکردنی ئەو تاوەرانە. زۆر خۆشحاڵبووم بە بیستنی ئەو کردارە مرۆڤانەیە، بۆیە بڕیارمدا هەندێک وێنەی لە ئۆفیسەکەمدا هەڵبواسم.”