Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 27, 2020

“له منداڵییەوە خەریکی کاری شوانیم، له ئەسڵدا هیچم نەبوو و شوانی خەڵک بووم. بەڵام وردە وردە ئاژەڵم سەند و ئێستا هەموویان هی خۆمن. ئەو شوانەی له زووەوە شوانی کردبێت، بە ئەندازەی سوکە دکتۆرێکی لە چارەسەری ئاژەڵ ئەزانێت، ئەتوانێت خۆی چارەسەری ئاژەڵەکانی بکات. ئەتوانێت خۆی داوای دەرزی لە دکتۆر بکات و پێویست ناکات ئاژەڵەکان بهێنێت و ببات. لەم کارەیا بێتاقەتی هیچ شتێک نابیت و ته نیا بیر لەوە ئەکەیتەوە که لەوەڕ و ئاو بۆ ئاژەڵەکانت پەیدا کەیت. ئیتر له خەیاڵی ئەم دونیا نیت، بیر لەوە ناکەیتەوە کە بەیانی چی بکەم و چی نەکەم و کێ ببینم و بچم بۆ کوێ . لە ماڵەوە زۆریان بۆ هێناوم که ژن بێنم، بەتەمام ئەم پایزە کە بەتاڵم و سەرم سوکە بیری لێبکەمەوە. چونکە ئێستا تەواوی کاتەکانم لای ئەمانم.”