Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 28, 2020

“پێشتر لەکتێبخانەیەک کە کەسێکم دەبینی کتێبێکی من دەکڕێت هەستێکم لەلا دروستدەبوو بەپێی لۆژیکی (ڕۆڵان بارت) کەدەڵێت: کە دەق لەدایکبوو ئیتر نوسەر دەمرێ. بەڵام ئێستا ئەوهەستەم نەماوە. نایشارمەوە کە کتێبێکم دەبینم کڕیاری هەیە دڵ خۆشدەبم، لەبەر دوو هۆکار: یەکەمیان، وەکو نوسەرێک واهەستدەکەم کە ماندووبونم بۆ نوسینەکەم جێی خۆی گرتووە و توانیومە پەیامەکەم بپێکم. دووەمیان، کڕینی کتێب لای من ئەوە دەگەیەنێت کە کتێبەکە قیمەتی خۆی هەیە، چونکە من قەت لەگەڵ بەخشینی کتێبدا نیم، هەموو کات پێم وابووە دەبێت کتێب ئەگەر بە نرخێکی کەمیش بێت، بکڕدرێت. باشترین شت کە لەگەڵ نوسەری هەر کتێبێکدا بکرێت، کڕینی کتێبەکانیەتی. چونکە ئەو نوسەرانەی بژێویان لەسەر دەستکەوتی بەرهەمەکانیانە ژمارەیان زۆر کەمە. بەداخەوە کڕینی کتێب لای ئێمە نەبۆتە کلتور، لەکاتێکدا نرخی کتێبی کوردی بە بەراورد بە نرخی کتێبی نەتەوەکانی تر زۆر هەرزانە.”