Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 1, 2020

“چیرۆکە ڕاستەقینەکان تەنیا لە کاتی مردندا دووبارە دەگوترێنەوە. ئەوە یەکەم پرسیارە من لەخۆمی دەپرسم، مردن چیە؟ کە سەرم هەڵدێنم مەرگ لە هەموو بڕگەکانی ژیانمدا دەبینم. مردن لای من بە واتای پێنانە نێو نەبوون نیە، بەڵکو جۆرێکە لە دووپاتبوونەوەی بێکۆتایی. خەریکی دۆزینەوەی ئاسەواری مردنم بە سەر جەستەی ژیانمەوە. من گەیشتنەوە و دووبارە خوڵقاندنەوەم لە واتای مردندا دۆزیوەتەوە. ترس لە پچڕانی هێڵی پەیوەندییەکان. ئەمەیە مردن مەترسیدار دەکات، ئەگینا بە مانای نەبوونی هەتایی نییە و ڕۆحی مرۆڤ بوونی هەتا هەتایە.”