Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 2, 2020

“ئەگەر تۆ ساحێبی کاری خۆتبیت، واتە لە باری ئابورییەوە سەربەخۆبیت، ئەوا دەتوانیت وەک تاکێکی سەربەست لە سەر هەڵسووکەوتی خۆت بڕیار بدەیت و هەر جۆرێک کە پێت باشە ژیانت بە ڕێبکەیت. دیارە ئەم سەربەخۆبوونەش تووشی چەندەها جۆر کێشە و گرفتت دەکات و ڕەنگە وا بە ئاسانی لێی دەرنەچیت. بەڵام ئەمە خۆتی کە ئەبێ لەم نێوانەدا هێڵێک هەڵبژێریت. کە زانکۆم کۆتایی هات ئیدی بڕیارمدا کاری خۆم دەستپێبکەم. هەرچەند کە کارەکەم هیچ پەیوەندیەکی بە ئەندازیاریی ئەلەکترۆنیکەوە نیە کە لە زانکۆ خۆێندوومە، بەڵام مادەم تۆ کارێکت بۆ نەبوو لەو بوارەدا کە تێیدا پسپۆڕی، نابێت بوەستی و کات بە فیڕۆ بدەیت. ئیدی ئەوە ئەو کاتەیە کە تۆ دەتوانیت وەک تاکێک هەست بە خۆت بکەیت.”