Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 2, 2020

“لە وڵاتانی دەرەوە هەموو خەرجی ژیان و خوێندن بۆ کەمئەندامان دابین دەکرێت، کەچی لەم کوردستانەی خۆمان کەمئەندامان ماندووترین چینی کۆمەڵگەن. بەداخەوە ئەو ئیشانەی کە بۆ ئێمەی کەمئەندام هەیە، هەمیشە ئەو ئیشانەن کە مرۆڤی ساغ پێی شەرمە بیانکات. سەیری زۆربەی کەمئەندامەکان بکە، یان کارگوزارن لە فەرمانگەکان، یان کارمەندی شارەوانین. من وەک خۆم ڕاستە کەمئەندامم، بەڵام ئەوە نەبۆتە ڕێگر لەوەی بتوانم ئیش بکەم و نانێک بۆ منداڵەکانم پەیدا بکەم. ئێ دەی ناشکرێت چاوەڕێی حکومەت بم، ئەوان مەعاشی ساغەکان نادەن، ئێستا مەعاشی کەمئەندامێکی وەکو من دەدەن؟! لەبری حکومەت مەمنونی ئەو دراوسێ دوکانانەمم کە بەیانیان و ئێواران یارمەتیم دەدەن لەکاتی دانان وهەڵگرتنەوەی عەرەبانە و سیدییەکانم.”